۱

۱

Arabesque

02:42

Tekst

۱

له‌به‌ر نازی چاوبازان خورد و خه‌وم خوێناوه
به تیری تیرئه‌ندازان چبکه‌م جه‌رگم بڕاوه
بە دەردی بێ دەرمانی کەوتوومە سەرگەردانی
بە جوابی لن ترانی چبکەم جەرگم بڕاوە
ئەی ئاوێنەی دڵبەری زارت گوڵ زولفت زەڕی
با هەناسەم نەتگرێ ڕووی خۆت بێنە بەم لاوە
بەس عومری من بە بادە ڕووت بێنە زولفت لادە
دڵ بۆیە نامورادە بەو شەوە ڕۆژ گیراوە
زولفت جێی بێقەراران ڕووت ڕۆژی شەوبێداران
ئامان ئەی شای گوڵزاران ڕوحمێک تا ڕۆحم ماوە
با شەو بڕوا سەحەر بێ باغی گوڵان وەبەر بێ
گەر تۆ مەیلت لە سەر بێ کافر ئیسلامی ناوە
شێت و شەیدا و سەحرایی دەگریم هەروەک وەفایی
چ بکەم لەو دڵەی سەودایی پەرییان دەستیان لێداوە